٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:١٧
کەمبوونی مەودای "هیلاری کلینتۆن" لەگەڵ "ئونالد ترامپ" لە گشت پرسیەکان دا

ئەنجامی ڕاپڕسیەکی نوێ نیشان دەدات مەودای بەربژاری پارتی دیمۆکرات و کۆماریخوازی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەم بووەتەوە.

ئەنجامی ڕاپرسی  ماڵپەڕی هەواڵی " ری ئێل کلیر پالیتیکس "  کە ئەمڕۆ دووشەممە  بڵاو کرایەوە نیشان دەدات  کە هیلاری کلینتۆن  بەربژاری دیمۆکراتەکان سەتی  دوو لە دونالد ترامپ بەربژاری کۆماریخوازان وەپیشکەوتووە.

بەپێی ئەم ڕاپرسییە، هیلاری کلینتۆن سەتی 47 و دونالد ترامپ سەتی 45ی دەنگەکانیان بە خۆیان تەرخان داوە.

ئەم ڕاپرسییە  هەروەها  نیشان دەدات ئەگەر بێت و لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی چوار بەربژار ئامادە ببن، هیلاری کلینتۆن بە سەتی چوار لە بەرامبەر دونالد ترامپ  پێشکەوتووە.

لەبەر نێوبژیڤانی ڕاپرسیەکان، جیل ستین  بەربژاری پارتی کەسک سەتی چوار و گەری جانسون بەربژاری پارتی لیبرتارین سەتی حەوتی دەنگەکان بە خۆیان تەرخان دەدەن.

لە دەنگەکانی ئەلەکترال کالجیش کلینتۆن هەروا سی و شەش دەنگ لەبەرەوەی ترامپە.

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی نوامبەری ساڵی 2016 بەڕێوە دەچێت.....

کۆتایی کورتە نامە/310